بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند لە چوار شەممەوە شەپۆلێکی جەمسەری سارد لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە روو لە هەرێم دەکات و چوار شەممە لە زۆربەی شارەکان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە رۆژی پێنج شەممە شەپۆلەکە توندی دەکات و لە زۆربەی شارۆچکەکان بەفر دەبارێت و لە پێدەشتەکانیش باران، هاوکات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ ژێر سفر.