کەرکوک.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەرکوک دوو هاوسەر بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە ڕێگای پشتێنەی کەرکوک ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا.
له ئەنجامی ڕووداوەکە دوو هاوسەر بەناوەکانی (ع، ح، ب) و (ر، م، ک) دانیشتوی ناوچەی داودەی سەر بە خورماتوو بوون گیانیان لەدەستدا، لێكۆڵینەوەش لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لە لایەن تیمەكانی هاتووچۆ دەستی پێكردوە.
AM:09:03:17/02/2021