بەهۆی رەشەباکەی ئەمشەوی شاری سلێمانی چەند شوێنێک بێ کارەبا دەبن

بەهۆی بەهێزی رەشەبای ئەمشەو بەشێک لە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو شاری سلێمانی زیانی پێدەگات و بێ کارەبا دەبن.

 

بەڕیوەبەرایەتی گشتی کارەبایی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەهێزی رەشەبای ئەم شەو بەشێک لە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو شاری سلێمانی زیانی پێدەگات و بێ کارەبا دەبن.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە" تیمەکانی  سیانەی  کارەبای هۆبەی چاکسازیش هەولی چارەسەرکردنی دەدەن".




AM:09:30:17/02/2021