كۆبونه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا كۆتاییهات (نوێکراوەتەوە)

كۆبوونەوەی نێوان مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  كە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لە پیرمام دەستی پێكرد كەمێك پێش ئێستا كۆتایی پێهات.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەو كۆبوونەویەدا مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  لەسەر چەندین بابەتی هەستیاری كوردستان‌و عێراق گفتوگۆیان كرد.

]هەروەها دوا گۆڕانكاریەكان لە دوای شكستی پارێزگای موسڵ بەدەستی چەكدارەكانی داعش، تاوتوێكراوە.






PM:02:30:16/06/2014