کەمێک پێش ئێستا به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامی كۆنگره، عه‌لی باپیر وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
کەناڵی پەیامی زمانحاڵی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند" پاش ئه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرایه‌وه‌و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر ـیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكرد، به‌ده‌نگدانی ئاشكرا‌و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره عه‌لی باپیر بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێدرا".
بەیانی ئەمڕۆ چوارەمین کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەشاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاسڵوجە، دەستی پێ‌کرد ئەندامانی كۆنگرە لە ٨٩٢ ئەندام پێكدێن ، كۆنگرەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تیایدا بڕیار لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرام و ستراتیژێیەتێكی نوێ دەدات.