وەزارەتی کارەبا: كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بۆوە

وەزارەتی كارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە و دۆخی كارەباش ئاساییبووەتەوە لە ئێستادا". 

 

وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی دانەغاز ئاسایی بوەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی  كۆمپانیای دانەغاز بون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا روبدات.




PM:06:42:20/02/2021