نیوەی پارەی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێم دابەشدەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند " لەم هەفتەیەدا نیوەی پارەی شاییستە داراییەکانی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت".


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ئەمڕۆ ئێوارە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی راگەیاندووە کە لەم هەفتەیەدا نیوەی پارەی شاییستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 بۆ هەموو ئەو جووتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت".


هەروەها هاتووە " لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختکراوەتەوە لەسەر چڕکرنەوەی هەوڵەکان لەپێناو خەرجکردنی تەواوی شاییستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی داهاتوو.


بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە بنێردرێ ٢٦٨ ملیار دینارە، بەڵام کۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاترە لە ٥٧٧ ملیار دینار.
 



PM:10:56:20/02/2021