ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا بۆ ئەمشەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای هەر چوار پارێزگاکەی باشووری کوردستان ئەمشەو لە ژێر سفرەوە دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە باس لەوەدەکات، کرماشان کە یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سارترین دەبێت کە پلەی گەرمای ٥ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت.
ماڵپەڕەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، شاری سلێمانی ٢ پلە دەبێت، هاوکات لە دهۆک پلەی گەرمای ٣ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت، هەولێر ٣ پلە لە ژێر سفر و کەرکوک ١ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت.
ئەمشەو کە پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بێت، پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر لە سەرجەم شارەکانی کوردستان