ژمارەیەک ژنە پەرلەمانتار دەنگ بەكابینەی نوێی حكومەت نادەن

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان لەدانیشتنێكدا گفتوگۆ لەسەر كارنامەی حكومەت‌و CV وەزیرەكان بۆ كابینەی نوێی حكومەت بكات‌و متمانە بدات بەكابینەكە، بەڵام "ژنە پەرلەمانتارەكان دەنگ بەو كابینەیەی حكومەت نادەن".
كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان سێ‌ تەوەر لەخۆ دەگرێت‌و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی‌ كارنامەی‌ حكومەت‌و CV‌ وەزیرەكان دەكرێت‌و هەروەها متمانە بەحكومەت‌و جێگرەكەی‌‌و وەزیرەكان دەدرێت.
ئەو ژنە پەرلەمانتارانەی پەرلەمانی كوردستانیش كە پێشتر وا بریار بوو دەنگ بەکابینەکە نادەن ژمارەیان زیاتر لە 20 ئەندام دەبوون، کە نارەِزاین بەرامبەر هەیكەلی كابینەكە بەوەی رێژەی پێویستی ژن بەشداری پێكنەكراوە، بەلآم دوای دانانی وەزیرێكی ژن لەلایەن پارتیەوە ژمارەی دەنگنەدەرانی ژن بەرەو کەمبوونەوە دەڕاوت.
لەکۆی ١٩ وەزیر و سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی کەئەمرۆ لەبەردەم پەرلەماندا سوێند دەخۆن تەنها یەک وەزیری ئافرەت دانراوە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە.




AM:09:44:18/06/2014