سه‌ركرده‌یه‌كی گروپه چه‌كداره‌كانی سوننە: شۆڕشه‌كه‌مان هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك ناگرێته‌وه
سه‌ركرده‌یه‌كی گروپه چه‌كداره‌كانی پارێزگای موسڵ كه خۆیان به "شۆڕشگێڕ" له قه‌ڵه‌م ده‌دات ده‌ڵێت: "شۆڕشه‌كه‌مان هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك ناگرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ شێخ عه‌لی مه‌عمووری وته‌بێژی "رۆڵه‌ی ھۆزه شۆڕشگێڕه‌كانی موسڵ" رایگه‌یاند: جگه له سێ پارێزگاكه‌ی ھه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك كه به‌ده‌ستی كورده‌وه‌یه، سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه ئامانجمانه و له ئێرانییه‌كان پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه".
شێخ عه‌لی مه‌عمووری بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "عیراق له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كان و به دیاریكراویش قاسم سولێمانیفه‌رمانده‌ی سوپای قودس ھه‌ڵده‌سوڕێنرێ، ته‌نها سێ پارێزگاكه‌ی ھه‌رێم و كه‌ركوك نه‌بێ".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و شۆڕشه‌ی ده‌ستمان پێكردووه له زاخۆوه تا فاو ده‌گرێته‌وه و ده‌مانه‌وێ عیراق له بوونی ئێرانییه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كانیان پاك بكه‌ینه‌وه".
وته‌بێژی ئه‌و رێكخراوه چه‌كدارییه له‌باره‌ی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، روونیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی به شۆڕش ناوی برد و ده‌ستیان پێكردووه، سێ پارێزگاكه‌ی ھه‌رێم ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك"، وتیشی: "شۆڕشه‌كه‌ی ئێمه كه دژی سته‌مكاری حكومه‌ت و به‌كرێگیراوه‌كه‌ی ئێرانه له عیراق، سێ پارێزگاكه‌ی ھه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك ناگرێته‌وه و توخنی ئه‌و چوار پارێزگایه ناكه‌وین، چونكه ئه‌وانه به‌ده‌ستی عیراقییه‌كان و كورده‌وه‌ن، به‌ده‌ستی ئێرانییه‌كانه‌وه نین، مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی برا و كه‌سی ئێمه‌ن و كورد و عیراقین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كورد ئیشی ئه‌وانی ئاسان كردووه به‌وه‌ی چوار له پارێزگاكانی عیراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و حوكمڕانی ده‌كه‌ن".
مه‌عمووری كه زوو زوو ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق رووده‌دا به "شۆڕشی رۆڵه‌ی ھۆزه‌كان"ی ناو ده‌برد، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی ده‌وترێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ گوایه ھێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: "له ناو ریزه‌كانی شۆڕشگێڕاندا كورد و عه‌ره‌ب به سونه و شیعه و توركمان و مه‌سیحیشه‌وه ھه‌ن، ئه‌وه شۆڕشی عیراقییه‌كانه و ھه‌موو ئه‌وانه‌شی ده‌وترێ گوایه ھێرشی داعش و ئه‌و شتانه‌یه، راست نین".
هێماشی به‌وه‌دا كه "مالیكی و حزبه‌كه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییان له ناوچه‌كانی عیماره و ناسرییه و ئه‌و شوێنانه گرتووه و ده‌ڵێن ئه‌وه له موسڵ رووده‌دا، ئه‌وه ھیچ بنه‌مایه‌كی راستی تیادا نییه".
مه‌عمووری كه له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدا ده‌بێ و به قسه‌ی خۆی به‌شداری شه‌ڕی ئێران و عیراقی كردووه، روونیكرده‌وه كه "ھێزی هۆزه شۆڕشگێڕه‌كان له سێ رۆژی رابردوودا له سنووره‌كانی پارێزگای دیاله و ته‌له‌عفه‌ر نزیكه‌ی ھه‌زار چه‌كداریان كوشتووه كه له ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو عیراقه‌وه".
وتیشی: "ھه‌ر دوێنی شه‌ست سه‌یاره‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق-مان تێك‌شكاند كه چه‌ندین ئێرانی‌یان له‌گه‌ڵ بووه و ویستویانه فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بگرن، له سێ رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی ھه‌زار چه‌كدارمان كوشتووه كه له ئێرانه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی ئێمه ھاتبوون".
شێخ عه‌لی مه‌عمووری پێشیوایه كه "كه تاكه رێگه‌چاره‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراق رووده‌دات ته‌نھا رووخاندنی حكومه‌تی ئێستایه و رۆیشتنی مالیكی به ته‌نها كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكا و ئه‌وانه‌ی له به‌غدا حوكمی عیراق ده‌كه‌ن داگیركه‌ر و به‌كرێگیراون و ده‌بێ ئه‌و حكومه‌ته بڕوخێ".
هاوكات داوا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عیراق ده‌كات جگه له ئێران، ھاوكاری "رۆڵه‌ی ئه‌و ھۆزانه" كه به "شۆڕشگێڕ" ناوی بردوون، بكه‌ن.
PM:03:38:19/06/2014