یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ لەسلێمانی یه‌كده‌گرن
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاریانداوه، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كبگرن و له ئێستادا سه‌رگه‌رمی تاووتوێ كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن.
ماڵپه‌ڕی كوردی‌و، زمانحاڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه: هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌رگه‌رمی پرۆژه‌یه‌كن بۆ یه‌كگرتن بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
باسی له‌وه‌شكردووه: ماوه‌یه‌كه هه‌ردوولا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شن بۆ یه‌كگرتنیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و له ئێستادا پرۆژه‌كه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ڕازی بوون و ئێستا له كۆتایی كارهكاندان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: مه‌سه‌له‌ی په‌یكه‌ری فراكسیۆنه‌كه و ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردنیش قسه‌ی لێوه ده‌كرێت و پێ ناچێت هیچ گرفتێك بێت.
هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌نی چوار كورسی ئهنجومهنن و به‌مه‌ش ده‌بنه سێیه‌م كوتله دوای هه‌ردوو فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێتی.
PM:03:55:19/06/2014