خوێندکاران لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام ئاگادار دەکرێتەوە

خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنووری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ئاگادار كرانه‌وه‌ کە سبەینێ دەوامی ئاسایی ده‌ستپێده‌كاته‌وە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە ٢٤ی ئازار دەوامی ئاساییە". 

ئەوەش هاتووە، دەستپێکردنەوەی دەوام لە سبەینێوە تەنها بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەییە و بۆ پۆلەکانی تر چاوەروانی بریاری وەزارەت و لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنان.  


PM:10:41:23/03/2021