لەبەر زۆری تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم پەنا دەباتە بەر نەخۆشخانە ئەهلیەکان

‌گەشیشتنی ڤاکسین بە هەرێمی کوردستان
لەسەروبەندی گەیشتنی بڕێکی تر لە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێم، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لەبەر زۆری ژمارەی تووشبوون بەکۆرۆناو نەمانی جێگا لە نەخۆشخانە حکومییەکان پەنا دەبەنەوە بەر نەخۆشخانە ئەهلییەکان.   

 
لەگەڵ گەیشتنی بڕێکی تر لە ڤاکسینی کۆرۆنا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم " ژمارەکانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و مەترسیدارن، دەشڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد کە کاروانێکی ڤاکسینی ئەسترازینیکا شەوی رابردوو گەیشتووەتە هەرێم، دەشڵێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، كه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی ڤاکسینە.

ئاشکراشی کرد، تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و توشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان لەم کاروانەدا ڤاکسین وەردەگرن.

ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێریش کە بەشداری مەراسیمی گەیشتنی ڤاکسینەکە بوو وتی " ژمارەی توشبووان لە بەرزبوونەوەدایە و بەرەو ئەوە دەچین قورساییەکی زیاتر لەسەر نەخۆشخانەکان زیاد دەبێت، هەر لەبەر ئەوەشە پەنا بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەبەنەوە".

دەربارەی قەدەغەی هاتوچۆ، خۆشناو وتی "تا ئێستا هیچ ئەگەرێک نەبووە باس لە قەدەغەی هاتوچۆ بکات، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوواندا رێوشوێنەکانیش دەگۆڕدرێن".




AM:11:57:26/03/2021