سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ رایدهگهیهنێت" له مانگی داهاتوهوه ههڵوێستمان دهبێت و یهكێك له ههڵوێستهكانیشمان دهستپێكردنهوهی خۆپیشاندانی سهرتاسهری دهبێت".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت، بە پێچەوانەوە لە مانگی داهاتووەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت و لە نێو هەڵوێستەکانیشدا دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەگەری سەرەکی دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و هەرچی پەرلەمانتاری ئازای ناو پەرلەمانە کە هەڵوێستی جدیان هەبێت و ئەمە قبوڵ نەکەن، ناکرێت نرخی نەوت بەم بەرزییە و داهات بەم زۆرییە، کەچی موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت.
سەرۆکی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردووە، ئەوەی لە ئێستادا هەیە ئەوەیە کە داهاتی مانگانە دوو هێندەی موچەی فەرمانبەرانە بە بێ لێبڕینەوە، ئیتر چۆن تا ئێستا بابەتی لێبڕینی موچە هێشتا بەردەوامە؟
ئاشکراشیکردووە، ئەگەر شتێک هەیە ئێمە و خەڵک نایزانین، ئەوا پێویستە دەست بەجێ حکومەت رونکردنەوە بدات، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی ئێمە و خەڵکی کوردستان لە مانگی داهاتووەوە جۆرێکی تر دەبێت.