سەکۆی ئەو مووشەکانە دۆزرانەوە کە شەوى رابردوو ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەو سەکۆیانە دۆزراونەتەوە کە هێرشە موشەکییەکەى بۆ سەر هەرێمى کوردستان لێوە ئەنجامدرا".

لەراگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەكانی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق توانیویانە شەش سەكۆی ئاسنی بدۆزنەوە كە لەڕێگەی ئەو سەکۆیانەوە موشەک ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان کرابون.

ئاماژەی بەوەشکردوە" ئەو سەکۆیانە لە ناوچەی نەبی لە خوار چیای عەكاشە لە باكوری كەركوك دۆزراونەتەوە و لەناوبراون".

دەشڵێت" موشەکه‌كان لە ناوچە بەتاڵەكانی نێوان هەولێر و كەركوك كەوتونەتە خوارەوە، هیچ زیانێكیان نەبووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو چەند مووشەکێک لە نزیك بازگەی شێراوەی سەر بە شارەدێی ئاڵتون كۆپری (پردێ‌) ئاڕاستەی میحوەری پێنجی پێشمەرگە كرا.



PM:02:51:30/03/2021