کەمێک پێش ئێستا كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هەریەکە لە پڕۆژە یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011 دەکرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بێت به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، به‌مشێوه‌یه:
1 - پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێَمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.