کۆرپەیەکی کورد بە سێ ئەندامی نێرینەوە لە دایک دەبێت

کۆرپەیەکەی کوردی شاری دهۆک کە لەدایک دەبێت سێ ئەندامی نێرینەی هەیە، ئەمەش یەکەم حاڵەتە لە مرۆڤدا روودەدات.

ساڵی رابردوو، منداڵێکی کورد لە پارێزگای دهۆک بە سێ ئەندامی نێرینەوە لەدایکبووە و ئەوەش بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە دادەنرێت لە مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا.( وەک ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە).

ماڵپەڕەکە بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی جۆرناڵی زانستی (International Journal of Surgery   Case Reports)  ئەوە دەخاتەڕوو کە لەو سێ ئەندامە نێرینەیەی منداڵەکە هەیبووە، دووانیان کە لاوازبوون، بە نەشتەرگەری لابراون و ئەندامە سەرەکیەکەیان هێشتووەتەوە.

رووداوەکە بە نهێنی ماوەتەوە تا ئەو مناڵەکە بۆتە سێ مانگی ئەو دەمە بۆ یەکەمجار پزیشکەکان قسەیان لەبارەوە کردووە.

لە راپۆرتەکەی دەیڵی مەیڵدا هاتووە، دوای ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە کوڕەکەیان دەبەن بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان تێبینیانکردووە، کە جگە لە ئەندامی نێرینەی سەرەکی، دوو ئەندامی دیکەی یەک سانتیمی و دوو سانتیمی هەبووە، کە دواتر لابراون.





PM:08:49:02/04/2021