وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی راگرت، بەهۆی ئەوەی ناوەڕۆکی بەرنامەکان دورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کورستان کە ڕۆژی ٧ی نیسان دەرچووە و واژۆی شێروان عولا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە، ئاماژەی بەوەکردوە" دوای پێشکەشکردنی بەرنامەی (نایت شۆ) تایبەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و کچە مۆدێل و خەڵکی تر، زۆرێک لە گفتوگۆکانی نێو ئەو بەرنامەیە نەشیاوە و دورە لە نەریتی کۆمەڵایەتی، کە ناڕەزای و سکاڵایەکی زۆر ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری کراوە".
لە نوسراوێکی دیکەدا وەزارەتی ڕۆشنبیری کەناڵی نێت تیڤی، ئاگادار دەکاتەوە بڕیاری داخستنی بەنامەی نێت گرام، کە بەهەمان شێوە تایبەتە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و کچە مۆدێل و خەڵکی تر.
وەزارەتی رۆشنبیری هاوکات لە نوسراوێکی دیکەدا کە ئاڕاستەی کەناڵی کورد ماکسی کردوە، تیایدا هاتوە، لە بڕیاری داخستنی بەرنامەی شۆمەگەزین ئاگادارکراوەتەوە، کە بەپێی نوسراوەکانی وەزارەتەکە ناوەڕۆکی بەرنامەکە لەگەڵ کلتور و دابو نەریتی کۆمەڵگەی کوردی ناگونجاوە.
دەقی نوسراوەکان: