بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دهگۆڕێت بۆ ههوری تهواو، هاوکات ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە، وە ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە.