سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندان دەكرێت

وەك هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بە فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سبەینێ دووشەممە لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی ساز دەكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان‌کە ئاڕاستەى دەرمانسازان و دەرمانخانە‌و کۆگاکانی شاری سلێمانی‌و رای گشتی کراوە تایدا ناڕەزایى دەردەبڕن بۆ فرۆشتنى دەرمان لەدەرەوەى دەرمانخانەو سەرپەرشتى دەرمانسازان.



لەو ئاگادارییانەدا هەردوو لا داواكارن وەكوو هەڵوێست وەرگرتن بە فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1148) لە 17/2/2014‌و فەرمانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (2228) لە 27/5/2014 سەبارەت بەكردنەوەی كۆگا‌و فرۆشتنی 18 جۆری دەرمان بۆ كارمەندانی تەندروستی، شوێنەكانیان نەكەنەوە‌و دەوامیان رابگرن.

هاوكات سەرچاوەیەك لە سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان بە سپی میدیای راگەیاند بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەو دوو فەرمانەی وەزارەتی تەندروستی‌و ئەنجومەنی وەزیران، سبەینێ دووشەممە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی لە گەڕەكی ئاشتی شاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی ساز دەكرێت.



PM:09:57:22/06/2014