کەشناسی: گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان ٣ پلە بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی شەممە شارەکانی باشووری کوردستان بەراورد بە هەینی سێ پلە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای هەولێر سبەی ٤ پلە بەرزدەبێتەوەو دەبێت ٣١ پلە. هەرچی سلێمانیە ٢ پلە بەرزدەبێتەوەو لە ٢٩ پلەوە دەبێت بە ٣١ پلە.
هەرچی پارێزگای دهۆکە ٣ پلە بەرزدەبێتەوەو لە ٢٨ پلەوە دەبێت بە ٣١ پلە. هەرچی کەرکوکە پارێزگا گەرماکەی باشووری کوردستان لە ٣٣ پلەوە دەبێت بە ٣٦ پلە.
PM:10:55:16/04/2021