بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەنجێک مامی خۆی دەکوژێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی  گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە دەمانچە مامێکی خۆی دەکوژێت کە لە هەمانکاتدا خەزووریشیەتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧ی نیسان لە کۆمەڵگەی خاڵخاڵانی سەر بە شارۆچکەی شوان لە پارێزگای کەرکوک، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوڕێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی مامی خۆی هێنا، کە لەهەمانکاتدا خەزوریشی بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و کەسەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هاوکات 
گەنجەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە. 



PM:11:45:17/04/2021