هونەرمەندنێکی دیاری سلێمانی و باشووری کوردستان بەنەخۆشی گیانی لە دەستدا

هونەرمەندی دیاری سلێمانی و باشووری کوردستان، دڵشاد ئەحمەد بە نەخۆشی سەڕەتان لە وڵاتی سوید گیانی لە دەستدا.

دڵشاد ئەحمەد خەڵکی سلێمانییەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی نواندن بووەو بەشداری سەدان شانۆگەری و کاری هونەری کردووە، لە دوای تەواوکردنی خوێندن چۆتە شاخ لە ریزەکانی حیزبی شیوعی بەردەوام بووە لە تێکۆشان و هونەر.

لە دوای راپەڕینەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەگەڵ چەند هاوڕێییەکی دامەزرێنەر و بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی ئازادی لە سلێمانی بووە.

لە ساڵی ١٩٩٤ دا چۆتە دەرەوەی ولآت و لە سوید نیشتەجێ بووە، بەلآم لەوێ و زۆرجاریش لە گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان هەمیشە سەرقاڵی کاری هونەری بووەو خزمەتی کەلتووری ولآتەکەی کردووە.

ئەم هونەرمەندە سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری بووەو سەرپەرشتی دەیان چالاكی كوردی كردوە لە تاراوگە.

جگە لە بواری نواندن و دەرهێنانی چەندان بابەتی لە بواری هونەریدا نووسیووە.

دڵشاد ئەحمەد خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە و خێزانەکەی هونەر و ئەدەب دۆستن.



AM:09:13:26/04/2021