بەپەلە.. سوپای ئێران خاکی ھەرێمی کوردستانی بۆردومان كرد

تۆپخانەكانی سوپای ئێران ئەمرۆ ناوچە سنورییەكانی دەڤەری سیدەكانیان تۆپباران كرد كە تا ئێستا زیانەكانی ئەو گوللەبارانكردنە نەزانراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناوچەكە بە سپی میدیای رایگەیاند پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ناوچەكانی كێلەشین، بەری بەردە‌و سەقەریان لە دەڤەری سیدەكان بە  توندی بۆردومان كرد‌و ترس‌و دڵە ڕاوكێی خستەناودڵی خەڵكی ناوچەكە.

بەوتەی سەرچاوەكە تا ئێستا زیانەكانی ئەو تۆپبارانە نەزانراوە.

كۆماری ئیسلامی لەساڵانی رابردووشدا بە بیانوی بوونی هێزەكانی پژاك، بە سەدان جار ناوچە سنوریەكان هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كردەوە كە بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.




PM:03:37:23/06/2014