ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" ھەشت ھەزار دۆنم زەوی لە سلێمانی کە بەھاکەی یەک ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە داگیرکراوە، کە بەم پارەیە سلێمانی دەکرایە شارێکی نمونەیی".
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە" ئەم زەویانە بەپلان و خزمەتگوزاریەکی شایستە بفرۆشرایە بە بەھاکەی زیاتر بوو لە یەک ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار، بە نایاسایی و قۆرخکاری و گەندەڵی، لە دوو ساڵدا نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە و مەتر مەتر فرۆشراوە یان کراوەتە مەخزەن و مەعەرز و بەشێکیشی لە پلانی دەستبەسەردا گرتندایە".
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە" چه‌ندین به‌رپرسى یٔه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكومی و چەند دەڵاڵێک، داگیرکارییەکی مەترسیداریان ئەنجامداوە، ھەموو ئەم داگیرکارییەش بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدارەوە دەکرێت، لەبەر ئەوەی ھیچ بەڵگەنامە و تاپۆ و ھیچ شتێکی نیە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
چیرۆکی داگیرکاری ھەشت ھەزار دۆنم لە سلێمانی کە بەھاکەی یەک ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە
بەم پارەیە سلێمانی دەکرایە شارێکی نمونەیی
گەورەترین گەندەڵی و ساختەکاری و داگیرکاری لە مێژو سلێمانیدا لەم سێ ساڵەدا كراوە..
ئەم زەویانە بەپلان و خزمەتگوزاریەکی شایستە بفرۆشرایە بە بەھاکەی زیاتر بوو لە یەک ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار..
بەنایاسایی و قۆرخکاری و گەندەڵی، لە دوو ساڵدا نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوەو مەتر مەتر فرۆشراوە یان کراوەتە مەخزەن و مەعەرز و بەشێکیشی لە پلانی دەستبەسەردا گرتندایە..
ئەو داگیرکاری و گەندەڵیەی لەم سێ ساڵەدا بەزەوی کراوە، لە مێژوی ئەم شارەدا وێنەی نەبوە..
بە سەدان دۆنم زەوی لە سلێمانی کوتوەتە بەر لێشاوی داگیركردن، ئیفرازكردنی نایاسای ، دابه‌شكردن و فرۆشتن بە بێ تاپۆ و ھیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، پارچە پارچە کراوەو دابەشکراوە.
ئەوەی چەندین مانگە لێکۆڵینەوەی لێدەکەین تەنیا داگیرکاری و دزینی زەوی نیە لەم شارەدا، بەڵکو تێکدانی ئەم شارەیە..
چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى وحكومی و چەند دەڵاڵێک ، داگیرکاریەکی مەترسیداریان ئەنجامداوە..
ھەموو ئەم داگیرکاریەش بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدارەوە دەکرێت، لەبەر ئەوەی ھیچ بەڵگەنامەو تاپۆ و ھیچ شتێکی نیەو لە ئێستادا بوە بەھۆی دروستبونی چەندین کێشە.. لە ئایندەشدا سەدان دوژمنداری دروستدەکات...
بەبێ فەرمانی وەزاری و ھیچ ئەمرێکی یاسایی خۆیان ئیفراز دەکەن و دەیفرۆشن! نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی فرۆشراوەو تەخشان و پەخشانی پێکراوە...
چی لە کوێ داگیرکرا..
چەند بەرپرسێکی سەربازی بەناوی ھێزی پێشمەرگەوە نزیکەی ٢٣ھەزار پارچە زەویان بەپێ تاپۆو فەرمانی وزاری فرۆشتوەو بەشکردوە.. بەھای ھەر پارچەیەک لە ١٠ ھەزار بۆ ٣٠ ھەزار دۆلارە!! کۆی گشتی ئەو پارەی دەستیان کەوت ٣٣٢ ملیۆن دۆلارە!
ئەو شوێنانەی داگیرکاریان تێدا کراوە.
- ئاوباره
-ڕێگاى تاسڵوجه، پشت سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم
-ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ
-به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه هه‌زار دۆنم
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ
ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى.
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ
زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان ...
-ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان
-کانى گۆمه تاوەکو تانجه‌رۆ
-خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان
پشت بازگەی عەرەبەت سلێمانی ئەو شەقامەی لادەداتەوە بۆ شاری مامۆستایان دەکرێتە مەخزەن..
خزمەتگوزاری گەڕەکی خاک بەردەم ماڵەکان شەقامە گشتیەکە دەکرێتە مەخزەن..
خه‌لیفاوا ( بەناوی هێزەکانی حەفتا دابەشدەکرێت )
لە گەڕەکی باوەمردە لە ڕاپەڕین سەروی مزگەوتەکە، زەوی خزمەتگوزاری باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەو سەوزایی، ٢٠ پارچە زەوی لێجیاکراوەتەوە..
قولە رەیسی نزیکەی ٢٠ ھەزار پارچە..
باخچە لەگڕەکی زانکۆ تەنیشت فڕۆکەخانە..
به ئامێرى پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت! به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، دەستدرێژی بۆ سەر تاوەرو ھێڵی کارەبا دەکرێت..
ئێستا بە ھەزاران پارچە زەوی بە نایاسایی فرۆشراون و لە ئایندەدا کێشەی زۆر گەورەی بەدوا دێت...
ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە، ئەم زەویانە ھی کێن!!!
عەلی حەمە ساڵح