ئەمشەو پێنج شەممە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی دوو مووچه‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە دوای راگرتنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م دوو مووچه‌كان، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه به ئه‌مانه‌ت له گه‌نجینه‌كان دانراون".
له‌رونكردنه‌وه‌كەدا وه‌زاره‌تی دارایی باسی لەوەکردووە، له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بڕیار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بونیان ده‌درێت و مووچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
دووه‌م: راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌ی.
سێیه‌م: ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راسته‌وخۆ خه‌رجده‌كرێت له لایه‌ن گه‌نجینه‌كانه‌وه.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" وەزارەتی دارایی هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان".