فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی ئامێدی دەکات

ئەمشەو تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چه‌ندجارێك سنوره‌كانی گوندی هروریان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد. 
 
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌لای هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستبووە. 



AM:12:00:02/05/2021