ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەیە.