فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندێکی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی بۆردومان دەکات

توركیا به‌رده‌وامه‌ لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هه‌رێمی‌ كوردستان و هەر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لە ئێستادا به‌ فڕۆكه‌ گوندێکی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران دەکات. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو له‌ لایه‌ن فڕۆکە جەنگییەکانی توركیاوه‌ تۆپبارانی دەوروبەری گوندی کێستە لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرا، هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە دانیشتوانی ناوچەکە لەئێستادا گوندەکەیان چۆڵکردووە. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تۆپبارانه‌كه‌ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکە ئاگر لە پشتەوەی گوندەکە کەوتووەتەوە و بەشێکی دارستانەکەش سووتاوە. 



PM:10:01:04/05/2021