کیری: ئێمە نەهاتووین مالیكی لابەرین
به‌یانی ئه‌مڕۆ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارازانی و نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیرڤان بارزانی و دكتور به‌رهه‌م و قوباد تاڵه‌بانی كۆبووه‌وه و ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و عێراق دوای په‌لاماردانه‌كانی داعش تاوتوێ كردوه.
بەپێی زانیارییەكان ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی كیری رازیكردنی سه‌ركرده‌كانی كورده بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق نه‌كشێنه‌وه. دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ھەرێمی کوردستان بەبەشداری بەشێکی زۆر لەسەرکردایەتی سیاسی کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، لەکۆبونەوەکەدا کیری داواکارییەکی بارزانی ڕەتکردۆتەوە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی SNN، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەگەڵ بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکادا، سەرۆکی ھەرێم بەناوی سەرجەم گەلی کوردەوە داوای لەئەمریکا کردوە ھەرچی زووە ھەوڵەکانیان بۆ لەسەر کار لابردنی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق چڕبکەنەوە.
لەبەرامبەر ئەو داواکارییەدا جۆن کیریی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەبارزانی وتووە:"ئێمە نەھاتووین کەس بەکەس بگۆڕین، دواتر ئێمە نەھاتووین مالیکی لابەرین، بەڵکو ھاتوین بزانین چەندە سیاسیە کوردەکان پشتگیری حکومەتی نوێ دەکەن کە شێوازێکی تازەی دەبێت".
کیری داوایکردووە بەزوترینکات حکومەتی نوێی عێراق پێکبێت‌و داواشدەکات قەناعەت بەکورد بکات پشتگیری ئەو حکومەتە بکات، وتوشیەتی:"ئێمە وەک ئەمریکا گرەنتی ئەوە دەدەین حکومەتی نوێ بەشێوەیەک دەبێت کە ئەمریکا لەڕێگەی ٣٠٠ ڕاوێژکارەوە ھەوڵی سەرخستنی دەدات‌و دەشبێت حکومەتی نوێ بەشێوازێکی تر‌و جیاواز لەم حکومەتەی ئێستا مامەڵە بکات".
PM:01:53:24/06/2014