پەرلەمانتارێک: هەرێم تا ئێستا یەک بەرمیل‌ و یەک دیناری رادەستی بەغدا نەکردووە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت" حكومەتی مافیاگەرای هەرێم هەتا یٔەم  ساتە هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی عێراق نەكردوە و یەك دیناری عێراقیشی لە داهاتی ناوخۆی تەسلیم نە كردوە هەتا بەشە بودجەی لە عیراقەوە بۆ بێت".

لە نووسینێکدا کە کۆپیەکی بۆ " سپی " نێدراوە و بەناونیشانی " لە كوێن پاڵەوانەكانی بودجە ؟ بۆ پابەند نابن ؟"، پەرلەمانتاری عێراق سەرکەوت شەمسەدین دەڵێت " بۆیە حکومەتی هەرێم پابەند نابێت، چونکە داهاتێکی زۆری دەستدەکەوێت، داهاتی نەت دەكاتە زیاتر لە (١،٠٤٢،٧٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار كە بەم شێوەیە دەست دەكەوێت :ڕۆژانە زیاتر لە (٤٧٠) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت ، عیراق یٔەم مانگە بەرمیلێکی نەوتی فرۆشتوە بە (٦٢،٧٠) دۆلار گەر یٔێمە  بە (١١،٧٠) دۆلار كەمتر بیدەین دەكاتە (٥١) دۆلار،یٔەوە جگە لەوەی زیاتر لە (٧٠) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ و لە ناوخۆ دەفرۆشێت و كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چۆنەو چیلێدێت!".

لەبارەی داهاتی ناوخۆوە دەڵێت" داهاتی ناوخۆ مانگانە زیاترە لە (٣٤٠) ملیار دینار و داهاتی ناوخۆ زۆر زیادی كردوە بە هۆی یٔەوەی كە باج و گومرك زیاد كراوە لە سەر شت و مەك ودۆڵاریش گران بووە، چونكە (٨٠%)  گومرك و باج بە دۆلار وەردەگیرێت و دوای یٔەوە دەگۆڕدرێتەوە بە دینار".

ئەو پەرمانتارە کۆی داهاتی هەرێم لە ئێستادا بە زیاتر لە (١،٣٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت و دەڵێت" مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڵێبڕینی (٢١%) دەدەن كە دەكاتە (703,000,000,000)  ملیار دینار.كەواتە داهاتی هەرێم كە دەمێنێتەوە دوای پێدانی موچە  دەكاتە (677,000,000,000)، كە كەس نازانێت چۆن و بە چی سەرفدەكرێت؟".

لە کۆتاییدا سەرکەوت شەمس دەڵێت " واتە یٔەگەر پابەندبن بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق لە قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و یٔەگەر ڕێککەوتن نەكەن یٔەوا لە قازانجی مافیاكانی دەسەڵات و بنەماڵەیە، هەر كەس و لایەن و وەزیر و گزیرێ پاساویبێ بنەما بێنێتەوە كە موچەی خەڵكی هەرێمی کوردستان كەمكراوەتەوە بەهۆی نەهاتنی پارە لە عیراق یٔەوە ماستاو چی و خزمەتكارییە".




PM:11:36:05/05/2021