موچه‌ی مانگی 5ی مامۆستایان دابەش دەكرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له دوو رۆژی داهاتودا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده موچه‌ی مانگی پێنج وه‌رده‌گرن.
دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان KNNC راگه‌یاند: دوێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تی ناوخۆ موچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رگرتووه.
له بڵاو كراوه‌یه‌كدا كه‌وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ك خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوی كرده‌وه بڕیاربوو، هه‌ریه‌كه له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده موچه وه‌ربگرن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونیكرده‌وه له دوو رۆژی داهاتودا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده موچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن.
PM:01:55:24/06/2014