دادگای پێداچوونەوە سزاکەی ٥ گیراوەکەی بادینانی پەسەند کرد
داگادی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کە لە پێنج دادوەر پێکدێت لە ٢٨ ی نیساندا حوکمی شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج گیراوەکەی بادینان پەسەند کردوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە ش٦ ی ئایار حوکمەکە راگەیەندرا.
بەپێی نوسراوێک کە دەست " سپی " کەوتووە دادگاکە دانیشتنەکەی بە ئامادەبوونی عەبدولآ علی ئەحمەد جێگری سەرۆکی دادەور لە خوارەوە بە سیفەتی سەرۆک واژووی بڕیارەکەی کردووەو، بە بەشداری شوان محێدین و کەمال عەبدولآ و محەمەد مستەفاو موسڵح گەیلانی بڕیاری حوکمدانی ئەو پێنج دەستگیرکراوەیان بە شەش ساڵ زیندانی کردن پەسەند کرد.
پێشتر دادوەر و سیاسی سەربەخۆ لەتیف مستەفا رایگەیاندبوو، کە سێ دادوەرەکەی پارتی حوکمەکەیان پەسەند کردو دوو دادوەرەکەی یەکێتی کە شوان محێدین و کەمال عەبدوڵایە حوکمەکەیان رەتکردۆتەوە.
PM:02:03:06/05/2021