لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم لە بەغدادەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەكرێت

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" رەوانەكردنی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی بەبێ‌ كێشە پێویستی بەوەیە ئەو لیژنەیەی بەغدا پێكیهێناوە نوێنەری هەرێمی تێدابێت". 

فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی لەم مانگەوە بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بكەن، ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەم مانگەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق پابەندی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بێت". 

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی جێگەی تێبینییە ئەوان لیژنەیەكیان لە مەكتەبی سەرۆكوەزیران پێكهێناوە، ئەگەر نوێنەری هەرێمی لەگەڵدا نەبێت هەندێك زەحمەتە و ئەگەر لەگەڵیدا بێت ئەوكات كارەكان ئاسانتر دەبن و پشكی هەرێم زووتر و ئاسانتر و وەكو خۆی رەوانە دەكرێت بێ كەموكوڕی.



PM:09:32:10/05/2021