ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" هه‌ر ویستێك هه‌بێت دژ به مووچه‌ی مووچه‌خۆران دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و هیچ هێز و كه‌سێكیش ناتوانێت رایانبگرێت".
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" چاو و ویژدان و قه‌ڵه‌می ده‌ستی ھه‌موو ھاوڵاتیان ده‌بین له ناو لیژنه‌ی دارایی بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ھه‌رێم، به‌ش به‌به‌ش و مادده به مادده و به‌ند به به‌ند ھه‌موو لایه‌كی لێ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، ھه‌ر مادده‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت ده‌نگی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، ھه‌ر ویستێكیش ھه‌بێت دژی مووچه‌ی موچه‌خۆران، دژی ده‌بین و هیچ هێز و كه‌سێكیش ناتوانێت رامان بگرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی بە ھەموولایەكەوە بودجەیەك پەسەند بكەین لە خزمەتی ھاوڵاتیان بێت بەبێ جیاوازی، دەستخۆشی لە وەزیری دارایی دەكەن، بۆ ناردنی پرۆژەی یاسای بودجە، هیواداریشن ئەنجومەنی وەزیران پەلە بكات لە ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆئەوەی بە زوترینكات ببێت بە یاسای بودجە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای هەشت ساڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.