كۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان مەرجەكانی وەرگرتنی فەرمانبەری ڕاگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەو مەرجانەی ئاشكراكرد، كە پێویستە لەو كەسانەدا هەبن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان وەكوو فەرمانبەری دەنگدانی هەڵبژاردنی ٢٠٢١ تۆمار بكەن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی ببیتە فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکەی خۆت، دەتوانیت لە ڕۆژی ٢٣ی ئایار لەڕێگەی سایتی کۆمسیۆنەوە بەناونیشانی (www.ihec.iq) فۆرم پڕبکەیتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگە و ئەوانەش کە خوێندنیان تەواوکردوە، بەلای کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە ١٩ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٥٦ ساڵیش زیاتر نەبێت دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە. 



PM:08:02:17/05/2021