لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی هاوین روونكردنەوە دەدرێت

كارەبای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" خواست لەسەر کارەبا لەوەرزی هاویندا زیاد دەبێت". 

سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ساڵانی رابردو بەگشتی لەوەرزی هاویندا كارەبایەكی باش بەهاوڵاتیان دراوە كەلەسەروی ٢٠ كاتژمێر بووە، هیواخوازین ئەمساڵیش بەهەمان شێوە بێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا رێژەی بڕینی كارەبای نیشتیمانی لەچەند كاتژمێرێكی كەم دایە و رۆژانە نزیكەی ٢٠ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت و وەك حكومەت بەرنامەیان وایە ئەمساڵیش رێژەیەكی باشی كارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت.


PM:01:30:20/05/2021