پسپۆڕێکى یاساى دەستورى رایدەگەیەنێت" دانانی ده‌ستور پێویستی به‌جۆرێک له سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه ئەگەرنا دەبێتە هۆی به‌شێک له لێکترازانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی".
د. خامۆش عومەر، پسپۆڕی یاسایی دەستوری و ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیند" مه‌سه‌له‌ی بوونی ده‌ستور بۆ هه‌رێمه‌کان یه‌کێکه له مه‌سه‌له گرنگه‌کان له سیسته‌می فیدڕاڵی به‌شی زۆری سیسته‌مه فیدڕاڵیه‌کان یه‌که فیدڕاڵیه‌کان خاوه‌نی ده‌ستوری خۆیانن ئەمەش به‌و مانایه‌نا له‌هه‌موو سیسته‌مێکی فیدڕاڵی ده‌بێت یه‌که فیدڕاڵیه‌کان خاوه‌نی ده‌ستوری خۆیان بن به‌ڵکو له‌هه‌ندێک شوێن ته‌نانه‌ت ڕێگه‌شیان پێ‌نادرێت، به‌ڵام ده‌ستوری عێراقی له‌مادده (120)ی ساڵی 2005 ئاماژه به‌وه کراوه که هه‌رێمه‌کان ده‌توانن خاوه‌ن ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خۆیان بن، له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی دانانی ده‌ستور پێویستی به‌جۆرێک له‌سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه، له‌هه‌مانکاتدا پێویستی به‌جۆرێک له ژینگه‌یه‌کی له‌بار هه‌یه".
ئەو پسپۆڕەی بواری یاسای دەستوری رونیكردەوە" بەر لەنوسینەوەی دەستور پێویستە ماف و ئازادییه‌کان ده‌سته‌به‌ربکرێت، ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌بێت، ئازادی کۆبوونه‌وه هه‌بێت، ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن هه‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه پێویست به‌وه ده‌کات به‌ر له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌مانه به‌کرده‌وه‌یی به‌رجه‌سته‌بکرێت بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و پرۆسه‌یه به‌شداربن چونکه پرسی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور وه‌کو پرسه یاسا ئاساییه‌کان نییه، یاسا ئاساییه‌کان ڕه‌نگه بتوانرێت دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌گه‌ر که‌موکوڕیه‌کی تێدابێت هه‌مواربکرێته‌وه به‌ڵام هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئاوا به‌ئاسانی نابێت بۆیه له‌کاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌بێت ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی گرفتی سیاسی ببنه‌وه له‌دواڕۆژدا."
د.خامۆش نمونەی ئەو وڵاتانەی هێنایەوە کە لە حاڵەتی ناسەقامگیری سیاسی دەستوری تێدا نوسراوەتەوە لەو ڕوەوە دەڵێت" نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شمان له‌به‌رده‌سته کە سەقامگیری سیاسی تێدانەبووە و دەستوری نوسیوەتەوە ئێمه بینیمان وڵاتانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی به‌شێکی زۆریان که ده‌ستوریان نوسییه‌وه به‌جۆرێک له‌ناسه‌قامگیری سیاسی تێپه‌ڕده‌بوون ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌و سیسته‌مه سیاسیانه شکست بهێنن له‌مه‌سه‌له‌ی دانانی ده‌ستور ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجاریش ئه‌گه‌ر ده‌ستوره‌که‌شیان دانابێت دواتر ڕووبه‌ڕووی جۆرێک له‌کرده‌وه‌ی سه‌ربازی و کوده‌تای سه‌ربازی بوونه‌ته‌وه که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته دوابکه‌وێت و پێشنه‌که‌وێت بۆیه له‌سه‌ره‌تادا پێویسته زه‌مینه‌سازیه‌کی بۆبکرێت، وه ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌شێک له‌دیدگای خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که کۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست نه‌بووه بخه‌نه‌ڕوو، وه دواتر ژینگه‌یه‌کی له‌بار دروست بێت که پێویسته بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور."
د.خامۆش عومەر عەبدوڵا جەختیشیكردەوە" به‌ر له‌هه‌مووشتێک ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسی دروست نه‌کرێت و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆک و ته‌بانه‌بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دانانی ده‌ستور ڕه‌نگه ئه‌مه لێکه‌وته و ده‌رهاویشته‌ی خراپی لێبکه‌وێته‌وه بۆیه مه‌رج نییه هه‌رکاتێک بیانه‌وێت ده‌ستور دابنێن ئه‌وکاته ده‌ستور دابنێن به‌ڵکو له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و ئامڕاز و که‌ره‌ستانه به‌رجه‌سته‌بکرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ده‌ستورێکی گونجاو و تۆکمه دابنرێت نه‌ک ده‌ستورێک دابنرێت بۆماوه‌یه‌کی که‌م دواتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ببنه‌وه که نه‌بێته چه‌ترێک بۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان، ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت ئه‌وه بزانیین ده‌ستور به‌شێکه له‌گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و واتایه‌ی ده‌بێت هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان، چین و توێژه‌کان به‌شداربن له‌و پرۆسه سیاسیه و به‌شداربن له ئاماده‌کردنی و به‌شداربن له داڕشتن و هه‌روه‌ها دیدگای خۆیان و ئه‌و به‌شانه‌ی که په‌یوه‌ندی به ئایدۆلۆژیای خۆیانه‌وه هه‌یه له‌ناو ئه‌و ده‌ستوره ببیننه‌وه ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه وه‌کو وتم لێکه‌وته و ده‌رهاویشته‌ی خراپی لێبکه‌وێته‌وه."
د.خامۆش ئاماژەی بەوەشكرد " هەموو ئەوانە پێویست به‌وه ده‌کات که جۆرێک له‌سازش هه‌بێت، سازێکی گه‌وره هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌کاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌مریکا بینیمان که مێژووی ئه‌و وڵاته ده‌خوێنینه‌وه ده‌بینیین لایه‌نه‌کان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایەی ده‌بێت سازشی گه‌وره بۆ یه‌کتری بکه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌ستورێک دابنێن ببێته‌هۆی دروستکردنی داموده‌زگایه‌ک و بتوانێت پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌و وڵاته پێشبخات بۆیه ده‌بینیین ده‌ستوری ئه‌مریکا ئێستا به‌نموونه زیاتر له 200 ساڵه دانراوه ته‌نها بیست و حه‌وت جار هه‌موارکراوه‌ته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئه‌و جۆره زه‌مینه‌یان نییه ده‌بینرێت که ده‌ستوریش ده‌نوسنه‌وه ڕه‌نگه ئه‌م ده‌ستوره بۆماوه‌یه‌کی کاتی بێت یاخود ببێته‌هۆی به‌شێک له لێکترازانی کۆمه‌ڵایه‌تی و لێکترازانی سیاسی لێبکه‌وێته‌وه که دواجار ده‌بێته‌هۆی شکستی پرۆسه سیاسیه‌که. "
د.خامۆش عومەر زیاتر ڕونیکردەوە" مه‌سه‌له‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه په‌یوه‌ندی به زۆرینه و که‌مینه‌وه هه‌بێت، وه ئه‌زموونی وڵاتانی پێشکه‌وتووش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌و پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌کی گشتگیره، پێویستی به‌وه هه‌یه که هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆک و ته‌بابن له‌سه‌ر بابه‌تی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، وه ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی تریش که بینیمان به‌تایبه‌تیش وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی کاتێک که ده‌ستیان به‌نوسینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستور کرد به‌شێکی ئه‌مانه که‌وتنه‌ژێر کاریگه‌ری زۆرینه و که‌مینه، وه ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی له‌و وڵاتانه ده‌سته‌به‌رنه‌کرێت، وه نه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ستورببێته چه‌ترێک بۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌بری ئه‌وه بووه هۆکاری لێکترازانی کۆمه‌ڵگه و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاوبگرین که نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور نوسینه‌وه‌ی هێزێک یان حیزبێک یان لایه‌نێکی دیاریکراو نییه به‌ڵکو ئه‌م ده‌ستوره ده‌بێته جۆرێک له‌گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه جیاوازییه‌کان ده‌بێت هێز و لایه‌نه سیاسیه جیاوازییه‌کان ئایدیای خۆیان بیرۆکه‌ی خۆیان له‌ناو ئه‌و ده‌ستوره ببیننه‌وه، وه به‌شێکی زۆری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆکن له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌و بنه‌ماسه‌ره‌کیانه‌ی که له‌به‌شی زۆری وڵاتانی دنیا و ده‌ستوری وڵاتانی دنیا بوونی هه‌یه که‌واته هێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌ئێستادا بۆئه‌وه‌ی کار له‌سه‌رنوسینه‌وه‌ی ده‌ستوربکه‌ن ده‌بێت جۆرێک له‌سه‌قامگیری سیاسی دروست بکه‌ن که ببێته‌هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌که‌شوهه‌وایه‌کی ئازادانه هاوڵاتیان بتوانن بیروبۆچونه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ستوره‌که بڵێن، وه بتوانن له‌هه‌مانکاتیشدا بۆچونیان هه‌بێت و به‌شداری سیاسی کاریگه‌ریان هه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌عێراق و له‌هه‌رێمی کوردستان."
پسپۆڕەکەی بواری یاسای دەستوری (د.خامۆش عومەر عەبدوڵا) لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاند" له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بینیمان به‌شێک له هاوڵاتیان بایکۆتی پرۆسه‌ی سیاسیان کرد بۆیه ده‌ستور نابێت ببێته هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوتر بینیمان دوباره ببێته‌وه و ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری هاوڵاتیان له‌و پرۆسه سیاسیه به‌شداری نه‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ببێته هۆکاری ئه‌وه‌ی ده‌ستورێک بچه‌سپێنرێت یاخود بسه‌پێنرێت چونکه دواتر ده‌بێته هۆکاری لێکترازانی کۆمه‌ڵگه و لێکترازانی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگیرێت هه‌موو هێز و لایه‌ن سیاسیه‌کان له‌و پرۆسه‌یه به‌شداربن و جۆرێک له‌سازان و کۆده‌نگیان هه‌بێت له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوس سازه‌کان به‌تایبه‌تیش ئه‌و پرسانه‌ی که پێشتر جۆرێک له‌ناکۆکی سیاسی له‌باره‌یه‌وه هه‌بووه به‌تایبه‌تی جۆری سیسته‌می سیاسیه، ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه، په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانه، پێگه‌ی ئاینه، مه‌سه‌له‌ی لامه‌رکه‌زیه‌ته به‌شێک له‌و پرۆسه‌یه هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌توانن ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی له‌سه‌ربکه‌ن ئینجا دواتر ده‌کرێت یاساناسان و ئه‌کادیمیه‌کان به‌شداربن له‌پرۆسه‌ی داڕشتن و داڕستنی ئه‌و ده‌قانه‌ی ببێته‌هۆی هێناکایه‌ی ده‌ستورێکی مۆدێرینی پێشکه‌وتوو که دواجار ببێته چه‌ترێک بۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان."