کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت و نمە باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو شەممە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرما دادەبەزێت و نمە باران لە هەندێک شوێن دەبارێت.

لەو راگەیاندنەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم باس لەوە دەکات، "ئەم شەو ئاسمانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ کەمێک پروشکە باران و هەورە بروسکە و زیادبوونی خێرایی با و تۆزێکی سووک".

لەبارەی کەشوهەوای بەیانییشەوە، کەشناسی ئەوە دەڵێت " سبەی بەیانی ڕۆژی یەک شەممە پێشبینی دەکرێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت وە لە هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات وە بۆ چەندین ڕۆژیش بەردەوام دەبێت وە لە شەوانیشدا کەشێکی تا ڕادەیەک فێنک مان دەبێت".

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ ی ئایار هەور ئاسمانی هەرێمی گرتبوو لەگەڵ نمە باران لە هەندێک شوێنە و هەورە برووسکە لە زۆر شوێن بە تایبەتیی بەرزەکان روویان دا.




AM:12:11:23/05/2021