لەشەڕی نێوان گەریلا‌و چەكدارەكانی ئێران 7 پاسدار كوژران
لەشەڕ‌و پێكدانێكی گەریلاكانی (HPG) و هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی خواكوڕك 7 پاسدار كوژران‌و ژمارەیەكیش برینداربوون.
له‌وباریه‌وه HPG رایگه‌یاند که رووداوه‌که له‌ئه‌نجامی جموجۆڵی سه‌بازانی ئێران که هه‌وڵیانداوه گردێکی ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی گه‌ریلا داگیربکه‌ن ده‌ستی پێکردوه .
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG رایگه‌یاند:" له 23ی حوزه‌یران کاتژمێر 10:00 بۆ 18:00 هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌وڵیانداوه که گردی شه‌هید له‌شکر داگیربکه‌ن . گه‌ریلاکانی HPG ش له‌و هه‌رێمه رێگه‌یان نه‌داوه و شه‌ڕوپێکدادان روویداوه . له‌و پێکدادانه‌دا (2) سه‌ربازی ئێران کوژراون و دۆشکه‌یه‌کی 14.5 یش به‌ته‌واوی تێکشکێندراوه ."
هه‌وره‌ها هه‌وڵدانی پاسدارانی ئێران له 24ی حوزه‌یران جارێکی تر به‌رده‌وامی کردووه و کاتژمێر 09:20 خوله‌ک هه‌وڵیانداوه که رێگای سه‌ربازی له‌هه‌رێمی گردی سپی به‌رده‌وام بکه‌ن . به‌ڵام له‌وێش گه‌ریلاکانمان به‌چه‌کی قورس چالاکیان ئه‌نجامداوه و بلدۆزه‌رێک به‌ته‌واوی تێکشکێندراوه .
له 24ی حوزه‌یران له کاتژمێر 10:30 خوله‌ک له‌هه‌رێمی جه‌ردا جارێکی تر هێزه‌کانی ئێران هه‌وڵیانداوه که هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌ریلاکانمان به‌ڵام رووبه‌رووی وه‌ڵامێکی توندی گه‌ریلا بوونه‌ته‌وه . له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا (2) پاسدار کوژراون . به‌گشتی له (23)حوزه‌یرانه‌وه هه‌تا ئێستا (7)ئه‌ندامی سوپای پاسداران کوژراون .
HPG راده‌گه‌ینێت که بوردۆمانی رژێمی ئێران له دژی هه‌رێمی شه‌کیف ، کێله‌شین گردی شه‌هید لاشه‌ر و خنێره به‌رده‌وامه.
PM:06:50:25/06/2014