وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك ئاشکرایکرد" له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش تەرمی ئافره‌تێكی نەناسراو به كوژراوی دۆزرایه‌وه و تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه".
هێمن سلێمان وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ئاگاداركرانه‌وه به هه‌بوونی ته‌رمی ئافره‌تێك له‌سنوری قه‌زاكه‌یان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان و ئه‌نجامدانی پشكنین له شوێنی روداوه‌كه و پشكنینی ته‌رمه‌كه، ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌ته شوێنه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه بووه و راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی دهۆك كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و ئافره‌ته نه‌ناسراوه‌ته‌وه و پێشبینیشده‌كرێت، ته‌مه‌نی ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵان بێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌رده‌ڕه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه ده‌ستیپێكردوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچووە.