سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" یەکێتی هەمان بۆچوونی جارانی هەیە و باوەڕی وایە باشترین سیستەم بۆ هەرێمی کوردستان ئەو سیستەمەیە کە لەعێراقدا هەیە و سیستەمی پەرلەمانییە، چونکە شتێکی نەگونجاو دەردەچێت ئەگەر سیستەم لە هەرێمی کوردستان جیاواز بێت لەگەڵ سیستەمی سەرەکی لەعێراق".
فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند" ئێمە پێمانوایە دەستور زۆر پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان هەرچەندە درەنگە بەڵام ئێستاش بکرێت کارێکی زۆرباشە، هەرێم ماوەیەکی زۆر هەوڵیدا بەڵام کۆمەڵێک کێشە هەبوون کە ڕێگربوون لەبەردەم ئەوەی کە دەستورەکە تێپەڕێت ئێستا ڕەنگە دەرفەتێک هەبێت بۆ تێپەڕاندنی دەستور".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ڕێگرنیە لە نوسینەوەی دەستور، چونکە بۆ نووسینی دەستور لیژنەیەک پێکدێت ئەو ئەرکە دەگرنە ئەستۆی خۆیان ئەوە پەیوەندی بەوە نییە مەترسی هەبێت یان نەبێت مەسەلەی ریفراندۆمیش لەسەر دەستوور ڕۆژێکی دەوێت لەماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی پێ دێت.
فەرید ئەسەسەرد باسی لەوەشکرد، گفتوگۆی نوێ نەکراوە لەسەر پرسی دەستور بەڵام مەسەلەکە هاتۆتە ئاراوە سەرکردەکانی هەموو حیزبەکان هیچ کامیان دژی ئەوە نەبووە گەڕێکی تر دەست پێبکەین بۆ ئەوەی دەقێکی دیاریکراوی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین پێمانوایە بوونی دەستور پێویستە، بەشێک لەو کێشانەی ئێستا هەمانە ئەگەر دەستورمان هەبووایە هەر لەسەرەتاوە تووشی نەدەبووین.
ئەسەسەرد رەتیدەکاتەوە بابەتی باسکردنی دەستوری هەرێم پەیوەندی هەبێت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە، وتی" نەخێر پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە، هەڵبژاردن مەسەلەیەکە و دەستوریش مەسەلەیەکی ترە من وتم بۆ مەسەلەی دەستور زۆر گرنگە بۆنموونە لەعێراقدا لەماوەی دووساڵدا دوو دەستور دەرچووە 2004 و 2005 ئەوەی ئێستا بەرکارە و کاری پێدەکرێت لە عێراقدا ئێمە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە 1992 وە تائێستا نەمانتوانیووە دەستورێک ئامادەبکەین و بیخەینە دەنگدانەوە بەداخەوە ئەمە کەموکوڕیەکی زۆرە بۆ هەرێمی کوردستان، ئێستا لایەنەکان دەرفەتێکیان بۆ هاتۆتە پێش هەوڵدەدەین بیقۆزنەوە و دەستورێکی گونجاو بەمەرجێک پەسەند بێت و لایەنە سیاسیەکان بتوانن ڕێککەوتنی گونجاوی لەسەربکەن".
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو پەیوەندی و کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان کاریگەری نیە لەسەر پرسی دەستور، لەو بارەیەوە باسی لەوەکرد، دەتوانین مەسەلەکان لێک جیا بکەینەوە بەدڵنیاییەوە هەندێک سارد و سڕی لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا هەیە زیاتر لەنێوان یەکێتی و پارتی ئەو ساردوسڕیە هەیە بەڵام ڕەنگە ئەمە نەبێتە ڕێگر لەوەی هەردووکیان کاربکەن لەگەڵ حیزبەکانی تر بۆئەوەی دەستورێکی گونجاو تێپەڕێنن بەڵام دەبێت خۆیان ڕەزامەندبن بەو دەقەی کە لیژنەکە پەسەندی دەکات.
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەشكردوە، ئێمە کاتی خۆیشی هەر باسمان کردووە و ئەمجارەش دوبارەی دەکەینەوە دەستورێکی مەدەنی و دیموکراتیمان دەوێت کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان، لەڕووی سیستەمی سیاسیەوە پێمان باشە دەستورەکە پەرلەمانی بێت واتە نەسەرۆکایەتی بێت و نە نیمچە پەرلەمانی بێت، هەروەها بەپێی دەستووری عێراق دەبوایە ئێمە لە 2005،2006 یان 2007 دەستورێکمان هەبوایە و پەسەندمان بکردایە و حکومەتی عێراق هیچ کات ڕێگر نەبووە لەمبارەیەوە ، ئێستاش و ئەمجارەش ڕێگر نابێت.
لە بارەی کاتی ئەوەی کەی هەرێم دەبێتە خاوەنی دەستور؟ ئەسەسەرد وتی" ده‌وه‌سێته‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی که بۆ لیژنه‌که داده‌نرێت، زۆرجار ماوه‌یه‌کی درێژی ده‌وێت ، هه‌ندێکجار چه‌ند مانگێکه و هه‌ندێکجار ڕه‌نگه ساڵێک زیاتربێت، وه هه‌روه‌ها پێویست به‌وه‌ش ده‌کات که لایه‌نه‌کان گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی که په‌سه‌ندکرا مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان دێت".
لەبارەی ڕێژەی بەشداری کردنی دەنگدەران لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەسەر پڕۆژەی دەستور ئەگەر ڕێژەکە کەمبوو کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەکە؟ لە وەڵامدا فەرید ئەسەسەرد وتی" ده‌نگدانه‌که هیچ ڕێگریه‌کی له‌به‌رده‌مدا نییه، هیچ ده‌قێک نییه له‌م یاسایه له‌یاسای په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوردا باس له‌وه بکات که پێویسته هه‌موو هاوڵاتییان به‌شداری له‌ده‌نگداندا بکەن، له‌کۆتایدا هه‌موو هاوڵاتیه‌ک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێت ده‌نگ بدات له‌کاتی ده‌نگدانیشدا ده‌توانێت ڕه‌تی بکاته‌وه، ئێمه لێره بۆچونمان ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور ڕه‌نگه خه‌ڵک زۆرتر بچێت بۆ ده‌نگدان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌ستوره‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوات و خواستی خه‌ڵکی تێدابێت".
دەربارەی ئەوەی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکان چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر یەک هەڵوێستی ئەو دوو لایەنە لەسەر پرسی دەستور؟ فەرید ئەسەسەرد ئەوەی خستەڕوو، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان هێشتا باس نه‌کردووه به‌ڵام ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ک سه‌رچاوه‌مان هه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا کاتی خۆی ئێستا له‌ت بوین و بوینه‌ته دوو له‌به‌رئه‌وه له‌زۆربه‌ی زۆری مه‌سه‌له‌کان که بوینه‌ته دوو حیزب زۆر لێک نزیکین پێم وانییه کێشه‌یه‌کمان هه‌بێت، کێشه‌ی جیاوازیمان هه‌بێت له‌تێڕوانیین سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی.