وتەبێژى فەرمی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە لێدوانێکدا دڵنیایدا لەوەى کە بەمزوانە مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" بابه‌تی موچه نه سیاسی و نه یاساییه، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تدایه كه به‌ڵێنی داوه پابه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت".
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم جەختیشیکردەوە، پابەندین بە دابەشکردنى موچە، لە ماوەیەکى کەمدا سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
سه‌باره‌ت بەسەردانی به‌شاندی بالای هه‌رێم بۆ بەغداد جوتیار عادل باسی له‌وه‌كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندەکەی هەرێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١.