تەندروستی سلێمانی دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ، ٢٣ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ١١٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٠١ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە.
 
هاوکات ئەمڕۆ ١٨ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.



AM:12:11:30/05/2021