تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە ٢ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە ١٤ تووشبوون لە ژێر ئامێری دان، هەروەها ٢٢ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان.
تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەروو کە ١١٩ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، ١٩ تووشبووش چاکبوونەتەوەو ٢٥ تووشبوو داخڵکراون.
ئەمڕۆ لە سەر ئاستی هەرێم تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا رووی لە دابەزین کردبوو.
PM:10:42:30/05/2021