تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوانی سلێمانی فڕێددرێت و تا ئێستا ناسنامەی نەزانراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند " تەرمەکە لە گۆڕستانی سەیوان لەناوجەگەری شاری سلێمانیب دۆزراوەتەوە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە".
"تەرمەکە تاتۆیەکی لەسەرە کە کوردییە و روون بووەتەوە کە بیانی نییە".
وەک ئاشکرا بووە، ژنەکە تەمەنی لەنێوان ٣٥-٤٠ ساڵدایە.
دواتر ئاشکرا بووە ئەو ژنە بێلانەیە و لەو ناوچەیە ماوەتەوە.