بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو سێ تووشبووی تری کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.
لەڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو ڕایگهیاندووە" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا كراون لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ١٤ توشبووش لەو ماوەیەدا نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی تەندروستی سلێمانی، ١٢٨ توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەدان و ١٠٩ توشبووشیان لەژێر ئۆكسجیندان و چوار توشبوویان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە و ٢٥ توشبوش لەژووری چاودێری چڕدان.
باس لهوهشكراوه، ١٥ تووشبووش لەژێر ئامێری cpap دان و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.