سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو هێرشەکانی ئەمڕۆی ئامێدی دەکات و ڕایدەگەیەنێت" دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان کەمێک پێش ئێستا لەراگەیەندراوێکدا لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی بڵاویکردەوە، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنورى ئامێدى كردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و ژماره‌یه‌کی دیكه‌ش بریندار بون، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، هیواى زوچاكبونه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئاماژەی بەوەشکردوە" پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بوه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردوه".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا دەڵێت" ئه‌وان به‌رده‌وام بونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هیچ ڕێزێك له ئیداره و یاساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگیریى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا ده‌كه‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین كه PKK چیتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئیداره و سنوره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، حكومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات.