بەبڕیاری بارزانی هێزەکانی ٨٠ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی یەکەی ٨٠ی خستووەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارن یەکێتیش یەکەی ٧٠ بخاتەسەر وەزارەت.
  
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند " سەرۆک بارزانی یەکەی ٨٠ ی خستووەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارین برایانمان لە یەکێتیش یەکەی ٧٠ بخەنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە".


دەربارەی پاسەوانی بەرپرسان، رێبەر ئەحمەد وتی" نازانین ژمارەی پاسەوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندە، چونکە یەکەی پاسەوانی زۆر جیاواز هەن و بەگوێرەی پەیڕەوی نوێ هەموویان دەکرێن بەیەک و ڕێکدەخرێنەوە."  
  
دەربارەی شەڕی نێوان پێشمەرگەو گەریلا لە چیای مەتین، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکلایی بووەتەوە پەکەکە هێرشی کردووەتەسەر پێشمەرگە و بەرپرسیاری ڕووداوەکەن.  






PM:04:48:07/06/2021