تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و شەش نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ٢٠ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٠٢ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٨٧ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ٢١ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و شەش حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.